"له پێناو گۆڵێك خه‌ریكه شوێنێكی هه‌ستیاری جه‌سته‌ی له‌ده‌ست بدات"
دوسان تادیچ هێرشبه‌ری سڕبی یانه‌ی ئا‌یاكس دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی كرد له شوێنێكی هه‌ستیاری جه‌سته‌ی تووشی ئازار و پێكان بوو.
له یاریی شه‌وی رابردووی نێوان دۆرتمۆند و ئا‌یاكس له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، له خوله‌كی 72 دۆسان تادیچ گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی بۆ یانه‌ی ئا‌یاكس تۆمار كرد، له ساتی تۆماركردنی گۆڵه‌كه‌ی ناتوانێت كۆنترۆڵی خۆی بكات و قاچه‌كانی له‌گه‌ڵ ستوونی گۆڵ به‌ریه‌كده‌كه‌ون و به‌هۆیه‌وه تووشی ئازارێكی زۆر ده‌بێت و خۆشی گۆڵكردنه‌كه‌ی لێ تاڵ ده‌بێت.
وێنه‌كانی ساتی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كه‌ی تادیچ و ستوونی گۆڵ به‌خێرایی له سۆشیاڵ میدیا بڵاو ده‌بێته‌وه و زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
ساچا پیسانی رۆژنامه‌نووسێكی ئینگلیزییه له تویته‌ر نووسیویه‌تی: له پێناوی تۆماركردنی گۆڵێك ئه‌ندامی نێرینه‌ی خۆی خسته مه‌ترسی.
به گوێره‌ی دوایین پشكنینه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه هه‌ستیاره‌ی تادیچ دروست بووه و بڕیاره پشكینی زیاتری له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو بۆ بكرێت.
یانه‌ی ئا‌یاكس له دوایین یاریی خۆی له چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ر خاكی ئه‌ڵمانیا (3 ـ1) سه‌ركه‌وتنی له دژی دۆرتمۆند تۆمار كرد و له یاریی چوونیش به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی دۆرتمۆند هێنا بوو.