حکومەتی ھەرێم 500 ملیۆن دینار بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر خەرج دەکات
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر به‌شێوازی نه‌ختینه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و لافاوه خه‌رج ده‌كرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری:
حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دا لەسەر تەرخان کردن و خەرج کردنی بڕی 500 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگای ھەولێر و بەشێوازی نەختینەیی وەک قۆناغی یەکەم بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو ھاووڵاتیانەی کە لە ئەنجامی لافاوەکەی رۆژی 30/10/2021، لە پارێزگای ھەولێر و قەزاو ناحییەکانی تووشی زیان بوون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
4ی تشرینی دووەمی 2021
H.B