ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی نوێی كوۆرۆنای راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 18 هه‌زار و 983 كه‌س ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوونی هه‌زار و 23 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه و زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری هه‌ولێر تۆماركرا، كه بریتییه له 220 حاڵه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 23 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و شاری هه‌ولێر به مردنی 7 كه‌س له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌یه و هه‌زار و 839 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا، كه له‌وه‌شدا هه‌ولێر به چاكبوونه‌وه‌ی 400 تووشبوو هه‌ر له پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌یه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 2 ملیۆن و 60 هه‌زار و 66 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 23 هه‌زار و 271 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 2 ملیۆن و 9 هه‌زار و 921 كه‌سیش به رێژه‌ی 97.6% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 26 هه‌زار و 874 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 181 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 6 ملیۆن و 117 هه‌زار و 38 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B