"سه‌ره‌تای مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌ركه‌وت"
یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له دوایین یاریی له چامپیۆنزلیگ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام ئاستی به‌شێك له یاریزانانی یانه‌كه نیگه‌رانی و ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له یارییه‌كه‌ی نێوان ریال مه‌درید و شاختار مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌درید به دیار كه‌وت.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: هێڵی ناوه‌ندی ریال مه‌درید كه 3 نازناوی له‌سه‌ریه‌كیان له چامپیۆنزلیگ برده‌وه ناوه‌راستی یاریگه‌یان راده‌ستی هێڵی ناوه‌ندی شاختار كرد بوو.
له هه‌مان كاتدا، له رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدیدیش ئاماژه به خراپی ئاستی كاسێمیرۆ، مۆدریچ و كروس كرا بوو، كه تێیدا هێما بۆ ئه‌وه كرابوو كه به‌ڕوونی دیار بوو كه هێڵی ناوه‌ندی شاختار به‌سه‌ر هێڵی ناوه‌ندی ریال مه‌درید زاڵبوو.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: هێڵی ناوه‌ندی ریال مه‌درید به ته‌واوه‌تی به‌رامبه‌ر شاختار ونببوو، به‌شێكی زۆر له یاریزانه‌كان بێسه‌روشوێن بوون له یاریگه، تیمه‌كه خه‌ریك بوو بمرێت، به‌ڵام كۆرتوا و ڤینسیۆس و بێنزێما بوونه فریادڕه‌س و تیپه‌كه‌ی كارلۆ ئانچیلۆتیان له مه‌رگ رزگار كرد.
ئاس ئه‌وه‌شی نووسیوه: سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌خراپه‌ی هێڵی ناوه‌ندی ریال مه‌درید، كه‌چی ئانچیلۆتی گۆڕانكاری نه‌كرد و كاماڤینگا و ئاسێنسیۆی نه‌هێنایه ژووره‌وه و پێده‌چێت متمانه‌ی به یاریزانانی سه‌ركورسی یه‌ده‌گ نه‌بێت.
كارلۆ ئانچیلۆتی له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی به‌رامبه‌ر شاختار ته‌نیا دوو گۆڕانكاری كرد ناچۆی نارده ژووره‌وه و كارڤاخاڵی هێنایه ده‌ره‌وه، لوكا یوڤیچ و كه‌ریم بێنزێماش ئاڵ‌وگۆڕیان پێكرا.