هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش له عێراق ده‌كشێنه‌وه
هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش له عێراق ده‌كشێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، له كۆتایی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان له عێراق ده‌كشێنه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی سه‌ربازی له نێوان عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
نووسینگه‌كه له زاری ئه‌عره‌جییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌ركی داهاتووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق ده‌بێت به ئه‌ركی راوێژ و راهێنان و تواناسازی له ژێرخانی توانای سه‌ربازی عێراقدا و كۆتایی ئه‌مساڵ عێراق له هێزه شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان چۆڵ ده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له نێوان هه‌ردوولادا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئه‌و تاكه بیانییانه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌ركیان راوێژ پێدان و راهێنانی هێزه عێراقییه‌كانه، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر داواكاری ره‌سمیی عێراق ده‌مێننه‌وه و له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری عێراق و یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌مڕۆی عێراق و هاوپه‌یمانییه‌كه به به‌شداری هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق و فه‌رمانده باڵاكانی هێزی ئاسمانی، وشكانی، به‌رگری ئاسمانی و هێزی ده‌ریایی عێراق و هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویست بۆ ره‌وشی ئه‌منی عێراق كرا و ئه‌و رێوشوێنانه‌ش ده‌ستنیشانكران، كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به گوێره‌ی لێكه‌وته و بڕیاره‌كانی گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌یانگرێته‌به‌ر.