هۆشیار سیوه‌یلی ورده‌كاری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی پارتی بۆ به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی ئامانجی سه‌ردانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا و گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی له هه‌ولێر ئاشكرایكرد، شاندی پارتی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی را و بۆچوونه‌كانی لایه‌نه عێراقییه‌كان سه‌ردانی به‌غدای كردووه، نه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، چونكه هێشتا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتی: ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و سه‌ردانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رچاوڕوونی و قسه‌كردنه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كاریگه‌ره‌كان و دواتر به تێڕوانینێكی گشتییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌نجامی دیدار و گفتوگۆكان بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی و ته‌نانه‌ت بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بخه‌نه‌ڕوو و له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و تێگه‌یشتنه، هه‌وڵ بدرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی له نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌نجامبدرێت و هه‌ندێك بڕیار بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌بچن، شاندێكی باڵای پارتی سه‌ردانی به‌غدایكرد و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆبووه‌وه و تێگه‌یشتنێكی گشتی لای ئه‌و شانده دروستبوو، وه‌ك پێشتریش راگه‌یه‌ندرا، له‌ناو شیعه و سوننه‌كان دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی دیار بوون، كه له هه‌ندێك رووه‌وه له هه‌ڵوێست و راوبۆچوونی پارتییه‌وه نزیكتربووبن، ئه‌وكاتیش به ئاشكرا ناویان هێنرا، كه پێكهاتوون له سه‌درییه‌كان و ته‌قه‌دومی حه‌لبووسی.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه بكرێت، چونكه پارتی به تایبه‌ت و لایه‌نه كوردستانییه‌كان به گشتی چاوه‌ڕێی دوو شتن، یه‌كه‌م: ده‌بێت دوای ته‌واوبوونی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ند بكرێن و پاشان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت. دووه‌م: وه‌ك ده‌زانین لایه‌نه شیعه‌كان له‌ناو خۆیان سه‌رقاڵی دانوستانن، له‌لایه‌ك سه‌درییه‌كان و له‌لایه‌كی دیكه‌ش كه لایه‌نێك به ناوی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست بووه، كه له ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی فه‌تح پێكهاتوون، ئه‌و لایه‌نانه هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، دواتر ده‌ست به دانوستان ده‌كرێت، كه هیوادارین پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه به‌یه‌كه‌وه و به یه‌كده‌نگی ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن جێگای سه‌رجه‌م مافه‌كانی كوردستان له كارنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوودا بكه‌نه‌وه.
ئاشكراشیكرد، پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان قسه‌ی كردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتیووینه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌ست به دانوستان و گفتوگۆی جددی بكه‌ین، چونكه جگه له رێككه‌وتنی لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌ناو خۆیان، پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش له‌ناو خۆیان دانیشتن بكه‌ن و بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن، پێشتریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاندێكی پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان گفتوگۆی سه‌ره‌تایی كردووه، به‌ڵام ئه‌مه هێشتا ده‌ستپێكه و دواتر گفتوگۆیه‌كی فراوان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌نێوان ته‌واوی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وكات ره‌نگه تێگه‌یشتنێكی باشتر له‌باره‌ی میكانیزمی دانوستانه‌كان و ئه‌و داواكارییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م لایه‌نه براوه‌كانی عێراق بێته ئاراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه وه‌ك پارتی ڤیتۆمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی عێراقی نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین لایه‌نه شیعه‌كان له‌ناو خۆیان له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران رێكبكه‌ون، ئه‌وكات پارتی و لایه‌نه كوردستانییه‌كانی دیكه ده‌كه‌ونه گفتوگۆی جددی.
H.B