په‌یمانگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: 33 شار له جیهاندا مه‌ترسی نقووم بوونیان له‌سه‌ره
K24- هه‌ولێر:
په‌یمانگه‌ی Worldwatchـی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاكان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ نقووم بوونی 33 شار له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ئه‌و په‌یمانگه‌یه رایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریا و زه‌ریاكان وا ده‌كات به‌شێك له پایته‌خته‌كانی جیهان نقووم بن.
راشیگه‌یاند، شاری جده‌ی سعوودیه وبه‌سه‌ره‌ی عێراقی، یه‌كێكن له‌و شارانه‌ی كه مه‌ترسی ژێر ئاوكه‌وتنیان لێده‌كرێت، جیا له‌وه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو كاره‌ساتی گه‌وره له‌و دوو وڵاته دروست ده‌كات.
روونیكرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا و زه‌ریاكان مه‌ترسی نقووم بوونیان له‌سه‌ره، وه‌ك (ئه‌سكه‌نده‌ریه، به‌سڕه، له‌نده‌ن، هیوستن، شه‌نگه‌های، بانكۆك و ماڵدیف).
له گلاسگۆی پایته‌ختی سكۆتله‌ندا، به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی 120 وڵاتی جیهانی لووتكه‌ی (دوا مۆڵه‌ت)ـی تایبه‌ت به ژینگه و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جیهان، گێتی به‌ره‌و دروستبوونی ره‌شه‌باو لافاو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاكان و گه‌رمبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌چێت.
ئه‌م لووتكه‌یه سه‌ركرده‌كانی جیهان قسه‌یان له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گازه‌كان كرد، هه‌روه‌ها پڕۆژه ژینگه‌ییه‌كان په‌ره پێده‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه 100 سه‌ركرده‌ی جیهانی له‌سه‌ر رێكه‌وتنی پاراستنی ژینگه و دارستانه‌كان رێكه‌وتنیان ئیمزا كرد.
له گلاسگۆوه، سه‌ركرده‌كانی جیهان باس له پاراستنی له سه‌دا 85 دارستانه‌كانی وڵاته‌كانیان كرد، تاوه‌كو ژینگه‌ی گۆی زه‌وی تاوه‌كو 2030 زیاتر تێك نه‌چێت، بۆ ئه‌مه هه‌ر حكومه‌تێك بڕێك پاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان ده‌كات.