پارتی و ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه‌

"شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه‌"
پارتی و ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه‌
پارتی و ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دیداری هاوپه‌مان و حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان، له‌ به‌غدان.

میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری سه‌رۆكی تیمی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در كۆبوونه‌وه‌.

راشیانگه‌یاند، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، كه‌ له‌ 10ـی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ئه‌نجامدرا، پارتی دیموكراتی كوردستان 33 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، جیا له‌وه‌ش ره‌وتی سه‌در له‌ عێراق كه‌ به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت، خاوه‌نی پتر له‌ 80 كورسیه‌.

دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی، هاوپه‌یمانێتییه‌كان به‌ فه‌رمی ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی كوتله‌ی گه‌وره‌ له‌ په‌رله‌مان، بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ عێراق.

سه‌ردانی پارتی بۆ لای ره‌وتی سه‌در
سه‌ردانی پارتی بۆ لای ره‌وتی سه‌در