له سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێژی هاوبه‌ش له دیاله ئه‌نجام ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
لە سەر داوای موقتەدا سەدر نوێژی هاوبەشی سونە وشیعە لە میقدادیە ئەنجام دەدرێت، كه دوێنێ له رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه داوای ئه‌نجامدانی كردبوو.
دوێنێ لە نامه‌یه‌كدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، پارێزگای دیالە رووبەڕووی مەترسییەکی راستەقینە بووەتەوە، ژمارەیەک لایەن ھەوڵی ھەڵگیرسانی ئاگری دووبەرەکی تائیفی دەدەن.
راشیگه‌یاند، دیالە بووەتە دیلی دەستی میلیشیاکان، قاچاخچییەتی، تیرۆر و ملکەچبووانی دەرەکییەوە، پێویسته نوێژی هاوبه‌ش له نێوانی شیعه و سوننه‌دا بكرێت.
26ی مانگی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری داعش ھێرشیان کردە سەر گوندێکی سەربە قەزای شارەبان و 15 کەس کوژران و 13 ی دیکە برینداربوون، دواتر خەڵکی گوندەکە و میلیشیاکان هێرشییان کردە سەر گوندی نەهرلئیمامی سوننە و 13 کەسییان کوشت و ئاگرییان لە خانوو، زەوی کشتوکاڵی و ئۆتۆمبێلەکانیان بەردا و 300 خێزانیش لەترسی هێرشەکە ئاوارەبوون.