شاره‌زایه‌كی ئابووری: له سه‌دا 70ـی سامانه سرووشتییه‌كانی عێراق له پارێزگای به‌سره‌یه
K24 - هه‌ولێر:
به‌سره به گه‌وره‌ترین پێگه‌ی گاز و نه‌وت له عێراق داده‌نرێت، به‌قسه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و شاره، به‌رهه‌می فرۆشی سامانه سروشتییه‌كان بۆ ئه‌وان نییه.
به قسه‌ی شاره‌زایه‌كی ئابووری عێراقی، ڕێژه‌ی سه‌دا 70ـی سامانه سرووشتییه‌كانی عێراق له پارێزگای به‌سره هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، له به‌رامبه‌ردا رێژه‌ی له سه‌دا 30 گه‌نجانی ئه‌و شاره بێكارن.
بارق شه‌بر، توێژه‌رێكی ئابووری عێراقییه، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هه‌لی كار له ریزی گه‌نجان ده‌گاته سه‌دا 30، له به‌رامبه‌ردا به‌رهه‌می نه‌وت و گاز له سه‌دا 70ـی هه‌موو عێراق پێك ده‌هێنێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌و شاره ئاو و ئاوه‌ڕۆی خراپه، جیا له هه‌بوونی كێشه‌ی كاره‌با و قه‌ره‌باڵغی دانیشتوانی.
روونیكرده‌وه، بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 كه 89 ملیار دۆلاره، ته‌نیا یه‌ك ملیار بۆ به‌سره ته‌رخانكراوه، كه ده‌كاته له سه‌دا 0.7 بوودجه‌ی گشتی وڵات.
له ساڵی 2018 خۆپیشاندانی فراوان له به‌سره به‌ڕێوه‌چوو، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی ئه‌و پارێزگایه، له دژی حكومه‌ت راپه‌ڕین و جیا له‌وه‌ش داوایانكرد میلیشیاكانی نزیك له ئێران له‌و پارێزگایه بچنه ده‌ره‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئێرانیان له به‌سره سووتاند.
ئێران له رێگه‌ی میلیشیاكانه‌وه هه‌ژموونیان له به‌سره بڵاوكردبووه‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ سزا دران و دوور خرانه‌وه و خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكومه‌تن بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ ئه‌و شاره بكه‌ن، چونكه خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه كاریگه‌ر بوو بۆ هاتنه پێشی هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ.