د. فاوچی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیراندا، تاوانبار ده‌ركه‌وت
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
دوێنێ 4ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) لیژنه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجومه‌نی پیران لێپێچینه‌وه‌ی كرد له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له د. ئه‌نتۆنی فاوچی گه‌وره راوێژكاری پزیشكانی كۆشكی سپی و د. رۆشێل والینسكی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) سه‌باره‌ت به كۆرۆنا ڤایرۆس و ئاینده‌ی نه‌خۆشییه‌كه كه به‌هۆیه‌وه ده‌مه‌قاڵێیه‌كی توند له‌نێوان د. فاوچی و سیناتۆر راند پول له ئه‌نجومه‌نی پیران دروست بوو كه دواجار داوای له فاوچی كرد ده‌ستله‌كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه.
فاوچی و والینسكی دوای خستنه‌ڕووی وتاری تایبه‌ت ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه و هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی ئه‌مه‌ریكا، باسی چۆنێتی هه‌نگاوی ئاینده و پێدانی ڤاكسینه‌كه‌یان كرد به منداڵانی 5-16 ساڵ.
له نێو ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا ده‌مه‌قاڵێیه‌كی توند له نێوان د. ئه‌نتۆنی فاوچی گه‌وره راوێژكاری پزیشكان له كۆشكی سپی و راند پۆل سیناتۆر له سه‌ر ویلایه‌تی كنتاكی روویدا، كه پۆل، فاوچی تاوانبار كرد كه زۆر به‌ڵگه هه‌ن سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه په‌یمانگای نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی (ئه‌مه‌ریكا) پاڵپشتی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ركی توێژینه‌وه پراكتیكییه‌كانی تاقیگه‌ی وۆهان-ی چین-ی كردووه بۆیه پۆل داوای له فاوچی كرد كه ده‌ستله‌كاربكشێته‌وه.
پۆل، په‌یمانگای نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی، تۆمه‌تباركرد كه پاڵپشتی دارایی توێژینه‌وه‌كانی تاقیگه‌ی وۆهان-ی كردووه و له نێو ئه‌و توێژینه‌وانه‌شدا، پاڵپشتی دارایی توێژینه‌وه‌یه‌كی كردووه بۆته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆس.
فاوچی له وه‌ڵامه‌كانیدا هێڵه گشتییه‌كانی پۆل-ی به‌وه وه‌سفكرد كه "به‌لارێدابردنێكی ئابڕوبه‌رانه‌یه" و ئه‌و تیۆره بوترێت كه كۆڤید-19 له تاقیگه به‌رهه‌مهێنرا بێت.
فاوچی به پۆل-ی وت: "زۆر هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌م كاتێك گوێم له‌م قسانه ده‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌واو هه‌ڵه‌یه".
له نێو ئه‌و دانیشتنه‌ی بۆ گوێگرتنی ئه‌نجومه‌نی پیران ره‌خسێنرابوو، دووباره و چه‌ندباره ده‌مه‌قاڵێی توند له نێوان پوڵ و فاوچی دروستبوو، پۆل فاوچی تۆمه‌تبار كرد كه درۆی كردووه له‌گه‌ڵ كۆنگرێس ده‌رباره‌ی ده‌ستكه‌وتنی توێژینه‌وه له دانیشتنی 20 ی حوزه‌یران (یۆلیۆی 2021).
پۆل له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ECOHealth Alliance كه رێكخراوێكی خۆبه‌خشی (ناقازانجه) هاوكاری دارایی له په‌یمانگای نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی (ئه‌مه‌ریكا) وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه نه‌خۆشییه‌كی نادیار له سروشتدا بڵاوده‌بێته‌وه كه به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه‌یه له‌تاقیگه‌دا به‌رهه‌مدێت.
فاوچی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پاوڵ -ی ره‌تیكرده‌وه و وتی: "ئه‌م ناساندنه له‌گه‌ڵ كاره‌كانی په‌یمانگای نیشتمانی یه‌كناگرنه‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتنی توێژینه‌وه‌ی وه‌زیفی".
فاوچی له‌وه‌شدا هاوڕا نه‌بوو كه كۆرۆنا ڤایرۆس بۆ یه‌كه‌مین جار له تاقیگه له 2019 دزه‌ی كردبێت.
به‌ڵام چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وته‌كانی پێشتری فاوچی-یان خسته‌وه‌ڕوو كاتێك له چه‌ندین بۆنه‌دا ده‌یوت: "تا راده‌یه‌كی كه‌م به‌ڵگه هه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه به‌رهه‌مهاتبێت".
پۆل پێداگری له‌سه‌ر هه‌ندێك زانیاری كرد و گوتی: "هیچ كه‌س نییه بڵێت كه ڤایرۆسه‌كان له چینه‌وه گه‌شه‌یان پێدراوه كه كۆڤید-19 یه‌كێكیانه". وتیشی: "بۆچی ئێمه ئه‌ڵێین ئه‌مه جۆرێكه له سه‌ركێشی توێژینه‌وه‌كان! به‌شداربوون له وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌ركی توێژینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ چینییه‌كان رسكه و ده‌شێت كۆڤید-19 له‌وێ گه‌شه‌ی پێدرابێت و كه تائێستاش روون نییه جێگه‌ی پرسیاره".
پۆل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه وه‌ده‌ستهێنانی (ئه‌ركی توێژینه‌وه‌كان) له‌سه‌ر پێگه‌ی په‌یمانگای نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی شوێنه‌كه‌ی جێگۆڕكێی پێكرا به‌ڵام فاوچی وتی: "ناسنامه‌ی پێگه‌كه كه له‌لایه‌ن ئاژانسی په‌یمانگاكه‌وه به‌كارهێنراوه ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتر (له ته‌مموزی 2017) گه‌شه‌ی پێدرا پێش ئه‌وه‌ی مۆركێكی فه‌رمی وه‌رگرێت له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی كۆشكی سپی بۆ زانست و ته‌كنۆلۆژیا".
رۆژنامه‌ی یۆ ئێس توده‌ی مانگی پێشوو ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راپۆرته‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ی كۆڤید-19 كه ئه‌و زانیارییه به‌ده‌ستهاتووانه‌ی تێدا سه‌لمێنراوه له‌لایه‌ن گرووپی هه‌واڵگرییه‌وه تا ئه‌مساته دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو گرووپ-دا ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه، راپۆرته‌كه ده‌ڵێت كه ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه له دوو ئه‌گه‌ر ده‌كات: یان ڤایرۆسه‌كه به‌سروشتی له ئاژه‌ڵه‌وه گواستراوه‌ته‌وه، یان له تاقیگه گه‌شه‌ی پێدراوه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه خۆی به‌دوورگرتووه له‌وه‌ی كه چین هه‌ستابێت به دروستكردنی ڤایرۆسه‌كه وه‌ك چه‌كێكی بایۆلۆژی، ده‌شڵێت كه حكومه‌تی چین هیچ مه‌عریفه‌یه‌كی پێشتری نییه ده‌رباره‌ی ڤایرۆس پێش بنیاتنانی په‌یمانگای ۆوهان بۆ ڤایرۆلۆژی، به‌ڵام گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی فه‌رمی ده‌رباره‌ی بنه‌چه‌ی ڤایرۆسه‌كه، توێژینه‌وه‌كان پێویستی به شه‌فافیه‌ت و هاوكاری زیاتره له‌لایه‌ن په‌كین-ه‌وه.
بۆیه له كۆتایدا، ڤاوچی گوتی: "وێرای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێكمان به كراوه‌یی هێشتۆته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت رووداوێكی سروشتی بێت".
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆس له ته‌واوی جیهاندا كه ماوه‌ی 2 ساڵ زیاتره، به‌پێی داتاكانی زانكۆی جۆنز هۆبكنز بۆ زانست و سیستمی ئه‌ندازه‌یی زیاتر له 5 ملیۆن كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه مردووه له نێویدا له ئه‌مه‌ریكا 751 هه‌زار كه‌س.