له به‌غدا پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌مییه‌كان روویدا
K24 - هه‌ولێر:
له به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزه ئەمنییەکان رووی دا و خۆپیشاندەران هەوڵی چوون بۆ ناوچەی سەوزیان داوه، له ئه‌نجامدا هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕوویان بووونه‌ته‌وه و چه‌ندین كه‌س له خۆپیشانده‌ران برینداربوون.
به‌هۆی پێكدادانی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران، هێزێکی ئەمنیی زۆریش بڵاوەیپێکراوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له ئه‌نجامی گرژییه‌كاندا، خۆپیشانده‌رێك كوژراوه و زیاتر له 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون.
خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه و ئه‌نجامه‌كانی هەڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
#بالفيديو
— قناة الانوار 2 (@alanwartv2) November 5, 2021
المتظاهرون السلميون يواجَهون بالرصاص الحي قرب وزارة التخطيط في المنطقة الخضراء بالعاصمة #بغداد #العراق pic.twitter.com/endOX8FeQX