ته‌ندروستی عێراق ئامارێكی نوێی كوۆرۆنای راگه‌یاند

هه‌ولێر له‌ چاكبوونه‌وه‌ و مردن و دهۆكیش له‌ تووشبوون له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو پارێزگاكانن‌
دۆخی ته‌ندروستی له‌ عێراق
دۆخی ته‌ندروستی له‌ عێراق

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 20 هه‌زار و 396 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌.

وه‌ك له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوونی هه‌زار و 156 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌ و زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری دهۆك تۆماركرا، كه‌ بریتییه‌ له 277 حاڵه‌ت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 26 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه و شاری هه‌ولێر به‌ مردنی 7 كه‌س له‌ ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌یه‌ و هه‌زار و 871 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندرا، كه‌ له‌وه‌شدا هه‌ولێر به‌ چاكبوونه‌وه‌ی 380 تووشبوو هه‌ر له‌ پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌یه‌‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته‌ 2 ملیۆن و 61 هه‌زار و 222 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 23 هه‌زار و 297 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، 2 ملیۆن و 11 هه‌زار و 792 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 97.6% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 26 هه‌زار و 133 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 179 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، تا ئێستا 6 ملیۆن و 173 هه‌زار و 633 كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.

H.B