خه‌ریكه دۆخی به‌غدا له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت
K24- به‌غدا:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه چاودێری گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی به‌غدا ده‌كات.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، خه‌ریكه به‌هۆی خۆپیشاندان و گرژییه‌كانه‌وه، دۆخی ئه‌و شاره له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پشێوی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری ئه‌و گروپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی روویدا، كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، مسته‌فا كازمی خۆی گه‌یاندووه‌ته باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و له‌وێوه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی، چاودێری ئاڵۆزیەکانی ناوچەی جادریە و چواردەوری ناوچەی سەوز ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی پلانی ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كه ده‌كات.
په‌یامنێری كوردستان24 گوتیشی: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ر له‌وه‌ی بچێته باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، كازمی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بكه‌ن.
به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێكیش، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، 125 برینداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی شاری به‌غدا، له‌و ژماره‌یه‌ش 27 كه‌سیان خۆپیشانده‌ر "لایه‌نگرانی ئه‌و گرووپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبین كه له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ناڕازین" و ئه‌وانی دیكه‌شیان سه‌رجه‌میان سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانن.
H.B