لە هێرشێکی داعشدا لە پارێزگای سەڵاحەدین چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا

به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعش دوو چه‌كداری دیکەی حه‌شدی شه‌عبی برینداربوون
حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كرایه‌سه‌ر
حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كرایه‌سه‌ر

K24 - هه‌ولێر:

لە هێرشێکی داعشدا لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.

عەبدولعەزیز فەزەع، قائیمقامی دوجەیل، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر بنکەیەکی چەکدارانی سەربە گروپی عەسائیب ئەهلولحەق، لە ناوچەی سەید غەریب، لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین، چەکدارێکی عەسائیب کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.

لە بازگەیەکی باکووری رۆژهەڵاتی بەغداش چەکدارێکی داعش و یەکێکی دیکەش، لە ناوچەیەکی سەربە قەزای روتبە لە رۆژئاوای ئەنبار دەستگیرکران.