عێراق بڕگه‌كانی دەستوور بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان جێبه‌جێ ناكات
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه 50 مادده‌ی ده‌ستووری كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، جێبه‌جێنه‌كراون، به‌ڵام به هه‌وڵی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد، به تایبه‌تی پارتی له هه‌وڵدایه تیشك بخرێته‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماددانه.
هەتا ئێستا زیاتر لە 50 ماددەی دەستووری کە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە لەلایەن کابینەکانی حکومەتی عێراقەوە جێبەجێ نەکراون، پسپۆڕێکی دەستووری گرنگترین ئەو ماددانە دەخاتەڕوو، دەشڵێت پێویستە لە دانووستانەکاندا جێبەجێکردنی ئەو ماددانە بکرێتە بنەمای گفتوگۆ.
ناسح غەفوور، پسپۆڕی دەستووری روونیكرده‌وه، تا ئێستا ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه زۆر گرنگه، مادده‌ی 140ـه كه جێبه‌جێنه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یاسای نه‌وت و غاز وه‌ستێنراوه، هه‌موو ساڵێكیش له یاسای بودجه پشكی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو خۆی جێبه‌جێناكرێت.
ئەم ماددانە بەشێکییان ماوەی زەمەنی ۆ جێبەجێکردنیان دانرابوو، وەک ماددەی 140 کە دەبوایە لە ساڵی 2007 ەوە جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئەوە ساڵی 2021 کۆتایی دێت، دۆخی ناوچە کوردستانییەکان خراپتر بووە و هەوڵی تەعریب زیاترە لە چەند ساڵی پێشووتر.
سەباح سوبحی، کاندیدی دەرچووی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمه له حاڵه‌تی گفتوگۆ و دانووستانین، ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه كاری له‌سه‌ر بكرێت، تا جێبه‌جێ بكرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته هه‌ندێك یاسا هه‌یه، هه‌مواربكرێته‌وه و له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستا بگونجێت".
رەنگە ئەستەم بێت ئەم ماددانە هەموو بە ماوەیەکی کەم جێبەجێبکرێت، بەلام هەوڵی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و بەتایبەت فراکسیۆنی پارتی ئەوەیە، کە ئەمجارە کاریگەرتر داکۆکی لە جێبەجێکردنی ماددەی دەستوورییەکان بکەن.