داعش لە عێراق و سووریا چالاك دهبێتهوه
K24 - ههولێر:
بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، خەریکە داعش لە عێراق و سووریاش چالاک دەبێتەوە و نزیکەی 10 هەزار چەکداری لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو دوو وڵاتەدا ماون و بە دوور نازانرێت لە داهاتوودا، جارێکی دیکە چەکدارانی داعش کۆنتڕۆڵی چەند ناوچەیەك بکەنەوە.
چاودێرانی ئەمنی عێراقیش باس لەوە دەکەن، رێکخراوی داعش سوودی زۆری لە کەمپەکانی ئاوارە بەتایبەت کەمپی هۆل لە سووریا بینیووە.
هەرچەندە وڵاتانی رۆژئاوا مەترسییان لە پەرەسەندنی هێرشەکانی داعش لە ئەفغانستان هەیە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان، خەریکە رێکخراوەکە لە عێراق و سووریاش چالاک دەبێتەوە و نزیکەی 10 هەزار چەکداری لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو دوو وڵاتەدا ماون و بە دووری نازانن لە داهاتوودا، جارێکی دیکە چەکدارانی داعش کۆنتڕۆڵی چەند ناوچەیەك بکەنەوە.
چاودێرانی ئەمنی عێراقیش باس لەوە دەکەن، رێکخراوی داعش سوودی زۆری لە کەمپەکانی ئاوارە بەتایبەت کەمپی هۆل لە سووریا بینیووە، بۆ راکێشانی زیاتری چەکداران بۆ نێو رێکخراوەکە و برەودان بە چالاکییەکان.
هاوکات بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش پێیانوایە، تا ئێستاش کەمپی هۆل ناوەندێکی سەرەکی پارەدارکردنی رێکخراوی داعشە و چەکدارانیشی بە ئازادی لەنێوان عێراق و سووریا تەراتێن دەکەن و بەمدواییانەش هێرش و کردەوەکانی داعش لە عێراق زیادییان کردووە، هێزەکانی عێراقیش لەو ئاستەدا نین، دۆخی ئەمنی بپارێزن و سنوورێك لەبەردەم ئەو کردەوانەی داعش دابنێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراقی، باسیان لە دانووستانەکانی ئەم دواییەی نێوان بەغدا و واشنتن کردووە و ئاماژەیان بە چوونەدەرەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمهریکا کردووە، بەڵام ئەمهریکییەکان لە گرنگی ئەمجۆرە لێدوانانەیان کەمکردەوە و لەمبارەیەوە "جێسیکا ماکنۆڵتی"، گوتەبێژی پنتاگۆن بە دەنگی ئەمهریکای راگەیاندووە، لەسەر داوای حکومەتی عێراق، هێزەکانیان لەو وڵاتە دەمێننەوە، بەڵام ئەرکی هێزەکان بۆ راوێژکاری دەگۆڕێت.