سەدر داوای دانبەخۆداگرتن لە لایهنگرانی دهكات
K24 - ههولێر:
ساڵح محەمەد عێراقی، کە بە وەزیری متمانەپێکراوی موقتەدا سەدر ناودەبرێت، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیوویەتی، وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر گرژییەکانی بەغدا، سەدر کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ پایتەخت هێنا و گەڕایەوە نەجەف، داواشی لە لایەنگرانی کردووە دان بەخۆیاندا بگرن.
ئێوارەی دوێنێ، لایەنگرانی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، خۆپیشاندانیان کرد و ویستیان بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە، هێزە ئەمنییەکانیش رووبەروویان بوونەوە، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و بەسەدان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانیش برینداربوون، ئەمەش کاردانەوەی زۆربەی بەرپرسانی حکومەتی عێراقی و سەرکردە شیعەکانی لێکەوتەوە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری قوربانیانیش، کەسێک کوژراوە و 346 کەسیش برینداربوون، 275 لە هێزە ئەمنییەکان و 71 خۆپیشاندەر، برینی ژمارەیەکییان سەختە.