له كۆنسێرتێكی میوزیكدا هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
له شه‌وی ده‌ستپێكی كۆنسێرتێكی میوزیكی، كه بۆ گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی تراڤیس سكۆت سازكردابوو، هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به گوێره‌ی كه‌ناڵی "بی بی سی"ی به‌ریتانی، كۆنسێرته‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر قه‌ره‌باڵخ بووه و ئاماده‌بووان پاڵیان به ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه ناوه، بۆیه له هۆڵی فێستیڤاڵه‌كه ژماره‌یه‌ك ئاماده‌بووی كۆنسێرته‌كه كه‌وتوونه‌ته ژێر پێ.
به پێی گوته‌ی رێكخه‌رانی كۆنسێرته‌كه، ئاژاوه‌یه‌كی زۆریش دروستبووه، بۆیه 11 كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌شتیان دڵیان وه‌ستاوه و گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش چاره‌سه‌ری پزیشكی خێرایان بۆ كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، 50 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی كۆنسێرته‌كه بوونه.