سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورك ئیسماعیل بێشکچی دەکات

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت خەبات و تێکۆشانی بێشکچی لە داکۆکیکردن لە گەلی کوردستان و دۆزی رەوای کورد بەرز نرخاند
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئیسماعیل بێشكچی كرد
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئیسماعیل بێشكچی كرد

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە (6ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبەری 2021) پێشوازی لە کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک ئیسماعیل بێشکچی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، خەبات و تێکۆشانی بێشکچی لە داکۆکیکردن لە گەلی کوردستان و دۆزی رەوای کورد بەرز نرخاند و بە پێزانینەوە ئاماژەی بە هەڵوێست و نووسین و بەرهەمەکانی بێشکچی کرد، کە لە رێگەی لێکۆڵینەوەکانییەوە و بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمی، بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراو کردووە.

ئیسماعیل بێشکچی، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و جەختی لە گرنگیی کارکردن لە سەر لایەنی پەروەردەیی و بایەخدان بە پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ناوچەکە، بەشێوازێکی ئاشتییانە و دادپەروەرانە کردەوە.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیسماعیل بێشكچی
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیسماعیل بێشكچی
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک ئیسماعیل بێشکچی و شاندێکی یاوەری کرد