كۆرۆنا له عێراق.. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌مڕۆ كه‌مترین ژماره‌ی مردن تۆماركرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 12 هه‌زار و 564 كه‌س ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا تووشبوونی 717 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه و زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری دهۆك تۆماركرا، كه بریتییه له 241 حاڵه‌ت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 22 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه له‌چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌مه كه‌مترین ژماره‌ی مردنی رۆژانه‌یه به‌و په‌تایه و شاری سلێمانیش به مردنی 8 كه‌س له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌یه و هه‌زار و 665 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا، كه له‌وه‌شدا هه‌ولێر به چاكبوونه‌وه‌ی 350 تووشبوو له پێشه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌یه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 2 ملیۆن و 61 هه‌زار و 939 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 23 هه‌زار و 319 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 2 ملیۆن و 13 هه‌زار و 457 كه‌سیش به رێژه‌ی 97.6% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 25 هه‌زار و 163 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 183 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 6 ملیۆن و 186 هه‌زار و 715 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B