به‌غدا... ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز داخران
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی عێراق رایده‌گه‌یه‌نن، ده‌رگاكانی ناوچه‌ی سه‌وزیان داخست، به‌هۆی پیلاندانانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه كورسی كه‌میان له هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌م به‌ده‌ستهێناوه و نیازیان وایه هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن.
میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، خۆپیشانده‌رانی نزیك له حه‌شدی شه‌عبی و عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌ق، پیلان بۆ ئه‌وه داده‌نێن كه پرسه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دوێنێ هه‌ینی له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا به گوولـله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژرا له نزیك ناوچه‌ی سه‌وز له‌به‌غدا دابنێن، به مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ژماره‌یه‌ك ده‌زگای فه‌رمی حكومه‌تی تێدایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حکومەتی عێراق لیژنەیەكی بۆ لێکۆڵینەوە لە دروستبوونی پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا پێکهێنا، كه به‌هۆی پێكدادانی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا و كه‌سێك كوژرا و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە دورستبوونی پشێوییەکانی بەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا پێکبهێنرێت، کە حەشدی شەعبیش تیاییدا ئەندام بێت، هاوکات قەرەبووی زیانلێکەوتووانیش بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا داوای دانەبەخۆداگرتنی سەرجەم لایەنەکان و رێزگرتن لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە کرد.
بەگوێرەی دوایین ئاماری قوربانیانیش، کەسێک کوژراوە و 346 کەسیش برینداربوون، 275 لە هێزە ئەمنییەکان و 71 خۆپیشاندەر، برینی ژمارەیەکییان سەختە.
ساڵح محەمەد عێراقی، کە بە وەزیری متمانەپێکراوی موقتەدا سەدر ناودەبرێت، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیوویەتی، وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر گرژییەکانی بەغدا، سەدر کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ پایتەخت هێنا و گەڕایەوە نەجەف، داواشی لە لایەنگرانی کردووە دان بەخۆیاندا بگرن.