یهكهم مێردمنداڵی تهمهن 12 له ههرێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنای وهرگرت

K24- ههولێر:
ھەڵمەتێكی دیكەی فراوانی لێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و بۆ یەكەم جار نەوجەوانێکی تەمەن 12 ساڵان ڤاکسینی کۆرۆنای لێدرا. 45 تیمی گەرۆك لە پارێزگای ھەولیر رۆژانە ھەڵمەتی ڤاكسیندان بۆ قوتابیان، مامۆستایان و فەرمانبەران لە شوێنەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن.
دوای ئەوەی بڕیاری پێدانی ڤاكسین بۆ ئهو تەمەنە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی پەسەند كرا، ژیای تهمهن 12 ساڵ گوتی: ئهو دلخۆشە بە وەرگرتنی ڤاكسین. پزیشكێكیش ئەم پزیشكە رێنمایی تایبەتی پێدەدا دوای دەركەوتنی ھەر حالەتێك لە لێدانی ڤاكسینەكە و پاشان دەلێ: لێدانی ڤاكسین گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستی
جارێكی ديكه دوای تهشهنهسهندن و زۆربوونی رێژهی تووشبووانی كۆرۆنا، بنكەیەكی تایبەت بە قوتابیان، مامۆستایان و فەرمانبەران كرایەوە، بەمجۆرە قوتابیان لە بەشی ناوخۆیی 18 شوبات، كە رۆژانێك تایبەت بوو بە توشبوانی كۆرۆنا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وهردهگرن. دنيا دڵشاد، بەرپرسی كوتانی ھەولیریش گوتی: تیمەكان گەڕۆكن و سەردانی سەرجەم شوێنە گشتیەكان دەكەن.
45 تیمی گەڕۆك بە فەرمی له ھەڵمەتی پێدانی ڤاكسین لە ھەولێیر، كۆیە، سۆران بهشدارن، ئەو تیمانە لە ماوەی یەك ھەفتەدا لە شوێنە جیاوازهكان ئامادە دەبن، بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارهی ھاووڵاتی بە تایبەت لە چینی فەرمانبەران، قوتابیان و مامۆستایان ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وهربگرن.
H.B