شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵی داعش له سنووری عێراق - سووریا ده‌ستگیر كران
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، سوپای عێراقی 24 كه‌سی ده‌ستگیر كرد، كه هه‌وڵیاندابوو له سووریاوه بپه‌ڕنه‌وه ناو خاكی عێراق.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به كامێراكانی سه‌ر سنوور، له گووندی (ئه‌بته‌خ)ـی سه‌ر به ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، سوپای عێراقی 24 كه‌سی ده‌ستگیر كرد، كه هه‌وڵیاندابوو له سووریاوه بپه‌ڕنه‌وه ناو خاكی عێراق.
راشیگه‌یاند، له رێگه‌ی بۆسه‌یه‌كه‌وه كه سوپای عێراقی بۆیانی دانابوو، هه‌ر 24 كه‌س ده‌ستگیر كران، ده‌ركه‌وت ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعشن.
روونیكرده‌وه، دوای ده‌ستگیركردنیان، راده‌ستی كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به خێزان و ماڵباتی داعش كران، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.