دوایین زانیاری له باره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی له به‌غدا
K24 - به‌غدا:
كاتژمێره‌كانی دوای نیوه‌شه‌و بۆ به‌ره‌به‌یانی 7ی تشرینی یه‌كه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، به دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا هه‌واڵی برینداربوونی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر خۆی و شانه‌ی ئه‌منی عێراقیش برینداربوونی كازمییان ره‌تكرده‌وه.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، هێرشه‌كه به دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا باس له برینداربوونی كازمی ده‌كرا، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به تویتێك ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه سه‌لامه‌ته و ئه‌و هێرشانه‌ش هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌دا و رۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان نابێت.
مسته‌فا كازمی له تویته‌كه‌یدا وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی خۆی راگه‌یاندووه، دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رده‌وام پرۆژه‌یه‌كی فیداكاری بووه بۆ عێراق و ئه‌و هێرشانه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌قامگیری وڵات نابێت، هاوكات داوای دان به‌خۆداگرتن له هه‌موو لایه‌ك ده‌كات.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا راشیگه‌یاند، باس له برینداربوونی ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی مسته‌فا كازمی ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا هیچ ئامارێكی ورد له باره‌یه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ كه‌سێكیش له‌سه‌ر برینداربوونی پاسه‌وانان لێدوانی نه‌داوه.
كنت ومازلت مشروع فداء للعراق وشعب العراق، صواريخ الغدر لن تثبط عزيمة المؤمنين، ولن تهتز شعرة في ثبات وإصرار قواتنا الأمنية البطلة على حفظ أمن الناس وإحقاق الحق ووضع القانون في نصابه.
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) November 7, 2021
أنا بخير والحمد لله، وسط شعبي، وأدعو إلى التهدئة وضبط النفس من الجميع، من أجل العراق.