په‌یامێك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی به‌غدا و خۆپیشاندان و ده‌رهاویشته نه‌ویستراوه‌كانی ده‌كه‌ین.
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه‌وتنه‌وه ئاژاوه و پشێوی و توندوتیژی و قوربانی، جێگه‌ی نیگه‌رانین و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئاڵۆزتربوونی دۆخه‌كه زیاتر ده‌كات، هاوكات سه‌ره‌خۆشی خۆشمان ئاراسته‌ی خێزانی قوربانییه‌كان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌میانین، داواش له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م دان به‌خۆیدا بگرێت و خۆی به‌دوور بگرێت له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه ببێته هۆی خراپتربوونی ره‌وشه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ده‌ستوور و یاسا مافی خۆپیشاندان و راده‌بڕین به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه زامن ده‌كه‌ن، به هه‌مان شێوه رێگریش له ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه و فه‌وزاش ده‌كات، بۆیه داوا ده‌كه‌ین خۆپیشاندان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا به چوارچێوه‌ی یاسا بێت و هه‌موان به یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر پاراستنی سه‌قامگیری بكه‌ین و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات بكه‌ین.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن له عێراق، ده‌بێت له رێگه‌ی تانه و سكاڵا و تێبینیی و رێكاره یاساییه‌كانه‌وه بێت.