سەرۆك بارزانی ئیدانەی هێرشكردنە سەر ماڵی مستەفا كازمی دەكات

K24 - ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانی له پهیامێكدا هێرشكردنه سهر ماڵی مستهفا كازمی ئیدانه كرد و رایگهیاند، پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت.
له پهیامهكی سهرۆك بارزانیدا هاتووه: زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەخوازم.
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی لە بەغدا و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەخوازم.
پێویستە رێز لە سەروەری و سەقامگیریی عێراق بگیرێت و بە هەوڵی هەموو لایەك رێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە كردەوە تیرۆریستیانە بگیرێت.
مسعود بارزانی
7ی تشرینی دووەمی 2021