مه‌سرور بارزانی: له‌م كابینه‌یه‌دا زیاتر له په‌نجا قوتابخانه‌ی نوێ درووست كراون
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) رایگه‌یاند، تا ئێستا له‌م كابینه‌یه‌دا زیاتر له په‌نجا قوتابخانه‌ی نوێ درووست كراون و بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی پێویستیش دراوه بۆ درووستكردنی 23 قوتابخانه‌ی دیكه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژی به‌وه كرد، كابینی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 50 قوتابخانه‌ی نوێ خراونەتە خزمه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌رده‌وه‌رده‌وه، كه 25 هه‌زار قوتابی له‌خۆده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه بودجه‌ی پێویستیش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه بۆ دروستكردنی 23 باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ی دیكه، كه به زوویی هیوادارم له سه‌رتاسه‌ری هه‌موو كوردستان و پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان زوو ته‌واو بكرێن.
مه‌سرور بارزانی، له رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی درووستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی 18 پۆلی له گوندی كۆری له هه‌ولێر گوتی: ئێستا نزیك ده‌بینه‌وه له ساڵیادی كۆچی دوایی پارێزگاری خۆشه‌ویستمان كاك "فه‌رسه‌ت سۆفی"، بۆیه داوا له وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌كه‌م، كه یه‌كێك له‌و قوتابخانانه به‌ناوی كاك فه‌رسه‌ت بكات.
گوتیشی: ناونانی قوتابخانه‌یه‌ك به ناوی پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر، بۆ پیشاندانی سوپاس و ته‌قدیری هاووڵاتیانه بۆ ئه‌و به‌ڕێزه جوانه‌مه‌رگه، هه‌روه‌ها ئێمه وه‌كو نواندنی وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆیان ده‌كه‌ن، پیشانیان بده‌ین.