په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

په‌رله‌مان بۆ تاوتوێی چه‌ند یاسایه‌ك كۆ ده‌بێته‌وه‌
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی سێیه‌م له‌ مادده‌ی 18ـی په‌ڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، بڕیار درا كه‌ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌.

په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیار درا به‌ بانگهێشتكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دانیشتنی ژماره‌ 6ـی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م.

ئاماژه‌یپێكرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ (9ـی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ری 2021) رۆژی سێشه‌ممه‌، كاتژمێر 11:00ـی پێش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌رنامه‌ی كاریش پێكهاتووه‌ له‌م بڕگه‌ و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاساییی خولى پایزه‌ ڕۆژی 2021/11/9 به‌رنامه‌ی كار به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 2021/11/9به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یەکەم: دەنگدان لەسەر ئەم پرۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1- پرۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (30) ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

2-پڕۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

دووەم: خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (4) لە یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2021 یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (22)ی ساڵی 2011)، كە بە بڕیاری ژمارە (10)ی ساڵی 2021ی سەرۆكایەتیی هەرێم گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددی (95) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق ژمارە (3)ی ساڵی 1999) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

ده‌قی بڕگه‌ و خاڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ دانیشتنی په‌رله‌مان
ده‌قی بڕگه‌ و خاڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ دانیشتنی په‌رله‌مان