سه‌رۆك بارزانی و مسته‌فا كازمی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان كرد

"بارزانی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ تیرۆریستیه‌ ترسنۆكانه‌ی بۆ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی كرد"
سه‌رۆك بارزانی و مسته‌فا كازمی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا
سه‌رۆك بارزانی و مسته‌فا كازمی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

K24 - هه‌ولێر:

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆك بارزانی و مسته‌فا كازمی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ رایگه‌یاند،  كازمی و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هێرشی شه‌وی رابردوویان سه‌ركۆنه‌ كرد.

راشیگه‌یاند، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا  سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مسته‌فا كازمی تاوتوێی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان بۆ سه‌ر ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا، كرد.

ئاماژه‌یپێكرد، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، بارزانی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ تیرۆریستیه‌ ترسنۆكانه‌ی بۆ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی كرد.