له ژاپۆن هیچ حاڵه‌تێكی مردن به كۆرۆنا تۆمار نه‌كرا
K24 – هه‌ولێر:
له دوای ساڵێك و سێ مانگ، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ته‌ندرووستی ژاپۆن رایبگه‌یه‌نێت، كه له 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی مردن به كۆرۆنا له وڵاته‌كه تۆمار نه‌كراوه.
پێشتر له مانگی ئابی ساڵی رابردوو، ژاپۆن بۆ یه‌كه‌مجار له دوای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه رایگه‌یاندبوو، كه له 24 كاتژمێردا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا ده‌ستنیشان نه‌كراوه و ئه‌مڕۆش به هه‌مان شێوه هیچ حاڵه‌تێك له‌و وڵاته تۆمار نه‌كراوه.
ژاپۆن كه 126 ملیۆن كه‌سه، له ئێستادا ته‌نیا 100 نه‌خۆشی له به‌شی چاودێری چڕدا له ژێر چاره‌سه‌رن.
تا ئێستا له ژاپۆن 1.71 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 18 هه‌زار و 309 كه‌سیش به‌و په‌تایه كۆچیی دواییان كردووه و 1.7 ملیۆن كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماری ته‌ندرووستی ژاپۆن، تا ئێستا 98.4 ملیۆن كه‌س، كه ده‌كاته %77.8ی دانیشتوان ژه‌می یه‌كه‌می كۆرۆنایان وه‌رگرتووه و 92.5 ملیۆن كه‌س، كه ده‌كاته %73.1ی دانیشتووان دوو ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه: RT