ئێران ره‌تيده‌كاته‌وه‌ موگرينى نامه‌ى نهێنى بۆ زه‌ريف ناردبێت

گوتی: ئەو پروپاگەندانە بۆ دژایەتیکردنی ئێرانە.

K24 – هه‌ولێر:

حوسێن جابر ئەنساری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە ناردنی نامەیەكی نھێنی فێدریكا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا بۆ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رەتكردەوە و گوتی: ئەو پروپاگەندانە بۆ دژایەتیکردنی ئێرانە.

جابر ئەنساری دەڵێت بەشێك لە سیاسەتمەداران و میدیاكانی ئێران بە بڵاوكردنەوەی  ھەواڵی دوور لە راستی لە ناوخۆدا ھاوكاری وڵاتانی بێگانە دەكەن.

پێشتر ئاژانسی ھەواڵی جيھاننیوز لە ئێران بڵاویكردەوە سەرەتای مانگی رابردوو فێدریكا مۆگرینی و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی 5 كۆ يه‌ك نامەیەكی نھێنیان بۆ محەممەد جەواد زەریف نووسیوە و تێیدا سەبارەت بە خراپ باسكردنی وڵاتانی رۆژئاوا لە میدیاكانی ئێراندا رەخنەیان لێگرتووە و دەشڵێن ئەگەر ئێران دەیەوێ گەمارۆی زیاتری لەسەر لابدرێ دەبێ لەسەر پرسی تیرۆر و سپیكردنەوەی پارە و چالاكی مووشەكی زیاتر پاشەكەشە بكات.