یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای سزادانی په‌لامارده‌رانی سه‌ر ماڵی كازمی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایكرد، به‌رپرسیارانی ئه‌و په‌لاماره سزا بدرێن، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیان دا.
كۆمسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، جۆزێپ بورێل له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) ده‌ریكردووه رایگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات، كه له رێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پێویسته ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌یان داوه رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه. هه‌رجۆره شێوه‌یه‌كی توندوتیژی لای ئێمه ره‌تكراوه‌یه و نابێت رێگه بدرێت پرۆسه‌ی دیموكراتی په‌ك بخرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئارامی و دانبه‌خۆداگرتن و گفتوگۆ بایه‌خێكی له‌بن نه‌هاتووی له‌م قۆناغه‌دا هه‌یه، به تایبه‌تی دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن و به هاوكاری نێوانیان رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببنه‌وه، كه له‌به‌رده‌م عێراقدان.
سه‌رچاوه: RT