ئێران له هورمز مانۆڕ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی و له نزیك گه‌رووی هورمز ده‌ستی به مانۆڕێكی سه‌ربازیی كرد.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمیی ئێران بڵاویكرده‌وه، سوپا له رووبه‌ری زیاتر له ملیۆنێك كیلۆمه‌تری چوارگۆشه له خۆرهه‌ڵاتی گه‌رمووی هورمز و ده‌ریای عومان و باكووری زه‌ریای هیندی ده‌ستیی به مانۆڕی سه‌ربازی كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌ناڵه‌كه پیشانی دان، هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی و تانك و فڕۆكه‌ی چاودێری و كه‌شتی و یه‌ختی سه‌ربازیی له‌و مانۆڕه‌دا به‌كارهێنراوون.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی مانۆڕه‌كه مه‌حموود موسه‌وی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌گوزه‌رێت هۆشدارییه‌كی جددیه بۆ نه‌یاران و ئه‌وانه‌ی نیازی خراپیان به‌رامبه‌ر به ئێران هه‌یه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندبوو، هه‌وڵێكی ئه‌مه‌ریكایان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ی ئێرانی له ده‌ریای عومان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا ره‌تیكرده‌وه هیچ هه‌وڵێكی دابێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌وه و رایگه‌یاند، ته‌نیا به وردی چاودێری جوڵه‌ی كه‌شتییه‌كه‌یان كردووه.
له 2019دا چه‌ند هێرشێكی ناڕوون كرانه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ناوچه‌ی كه‌نداو و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان كه‌وته خواره‌وه و چه‌ند كه‌شتییه‌كی نه‌وتگوێزه‌ره‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا.
له 1980ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا پچڕاون و ئێران درووشمی "شه‌یتانی گه‌وره"ی له دژی ئه‌مه‌ریكا به‌رز كردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له ئیداره‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ و ساڵی 2018 واشنتن له رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و پێنج كۆ یه‌ك پاشه‌كشه‌ی كرد، كه له 2015 رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژوو كردبوو، جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته روویان له گرژی و ئاڵۆزی زیاتر كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 29ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر (كۆتایی ئه‌م مانگه)، له ڤیه‌ننا دانووستانه‌كانی تایبه‌ت به رێككه‌وتنی ناووكی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، كه له كۆتاییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی به هۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێرانه‌وه راگیرابوون و دوای هاتنه سه‌رده‌سه‌ڵاتی ئیبراهیم ره‌ئیسی بڕیاره ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: AFP