شاره‌زایه‌كی عێراقی: سه‌رۆك بارزانی تێكۆشه‌ره و هه‌رگیز نابێته پاشكۆ

K24 – هه‌ولێر:
ئیحسان قه‌یسوون، شاره‌زای سه‌ربازی عێراقیی، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24 رایگه‌یاند، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، تێكۆشه‌ره، تێكۆشه‌ریش هه‌رگیز نابێته پاشكۆی هیچ لایه‌ن و وڵاتێك و سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییانه به‌ڕێوه‌ده‌بات و كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئامانجگرتنی ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئیحسان قه‌یسوون گوتی: "به ئامانجگرتنی سه‌رۆك وه‌زیران، به ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و سه‌روه‌ری و گه‌لی عێراقه، میلیشیا ناسراوه‌كان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان هه‌یه و مسته‌فا كازمیش كه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی بوو، ده‌یانناسێت، ئێران ئه‌و میلیشیایانه‌ی پڕچه‌ك كردووه".
گوتیشی: "كازمی ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیرانه، كه رووبه‌ڕووی ئێران وه‌ستاوه‌ته‌وه، تیمه‌كانی مه‌رگ، كه ئێران پشتیوانی ده‌كردن، له‌ناوی بردوون و عێراقی به‌ره‌و قووڵایی عه‌ره‌بیی بردووه، شه‌ڕی دژی گه‌نده‌ڵی راگه‌یاندووه، ئێران پێی وایه ئه‌مه‌ی ده‌گوزه‌رێت دژی ئه‌وانه و ئێران عێراقی دۆشیوه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌یه مسته‌فا كازمی ده‌كرێته ئامانج".
له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئێران، كه ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كردووه، ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه گوتی: "بنه‌مایه‌ك لای ئێرانییه‌ك هه‌یه، كه پێی ده‌وترێت توقییه، راستییه‌كه ناڵێن، په‌یامه‌كه‌ی ئێران ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیشتان هه‌بێت، ناتوانن داهاتووی عێراق دیاری بكه‌ن، هه‌روه‌ها په‌یامێكیشه بۆ ڤیه‌ننا و واشنتن، ده‌یانه‌وێت بڵێن، ئێمه ده‌توانین سیناریۆی یه‌مه‌ن دووباره بكه‌ینه‌وه، به ئامانجگرتنی ناوچه‌ی سه‌وز په‌یامێكی روونه".
روونیشیكرده‌وه، "له مێژوودا ده‌ركه‌وتووه، ئێرانییه‌كان هونه‌ری جه‌نگ نازانن، به‌ڵام هونه‌ری گفتوگۆ ده‌زانن، له دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننادا عێراق كارتی یه‌كه‌مه له ده‌ستی ئێران،واته ئه‌م په‌لاماره‌ی سه‌ر ماڵی كازمی په‌یامێكه بۆ سه‌ر مێزی دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا و هه‌روه‌ها په‌یامیشه بۆ لایه‌نه براوه‌كان و ئه‌گه‌ر حكومه‌تی زۆرینه‌شتان پێكهێنا، ئه‌وا پۆسته‌كانتان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
له باره‌ی داهاتووی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تیشه‌وه گوتی: "حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی له عێراق پێكده‌هێنرێت، كاره‌كته‌ر و یاریزانی سه‌ره‌كی له‌م حكومه‌ته‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی ده‌بێت. كورد ئه‌گه‌ر وه‌ك نه‌ته‌وه بچێته به‌غدا هێزی ده‌رده‌كه‌وێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌رفه‌ت و چانسی ئه‌وه هه‌یه، جارێكی دیكه مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانێكی ته‌وافقی ده‌ستبه‌كار ببێته‌وه".
له باره‌ی پێگه و سه‌نگی سه‌رۆك بارزانی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیش گوتی: "سه‌رۆك بارزانی، تێكۆشه‌ره و تێكۆشه‌ر هه‌رگیز نابێته پاشكۆ. من ناوی ده‌نێم گیڤارای كوردستان. سه‌رۆك بارزانی هه‌رگیز پاشكۆی سیاسه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه نابێت".