سهرۆكی حكومهت داخوازی گهنجێك جێبهجێ دهكات
K24 - ههولێر:
ئەو کاتەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لافاوەکەی گوندی کۆری بەسەرکردەوە، گەنجێک کە بەڕێوەبەری قوتابخانەی گوندی کۆرییە، قوتابخانەکەیان لە کابینە پێکهاتووە، داوای لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، قوتابخانەیەکیان بۆ درووست بکات، سەرۆک وەزیران هەر ئەوکات بەڵێنی جێبەجێکردنی دا و لە ماوەی 24 کاتژمێردا بەڵێنەکەی کرد بە کردار و لایەنە پەیوەندیدارەکان رادەسپێرێت بۆ درووستکردنی قوتابخانەیەکی نوێ لە گوندی کۆری، دوێنێش له مهراسیمێكدا بەردی بناغەی درووستکردنی قوتابخانەکەی دانا.
لەکاتی بەسەرکردنەوەی زیانلێكەوتوانی لافاوەکەی گوندی کۆری لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، "سەفین حوسێن"، بەڕێوەبەری قوتابخانەی گوندی کۆرییە، دەرفەتەکە دەقۆزێتەوە بۆ داواکردنی درووستکردنی قوتابخانەیەك، سەرۆکی حكومهت بەڵێنی جێبەجێکردنی دەدات و لە ماوەی 24 کاتژمێردا بەڵێنەکەی دەکات بە کردار، لایەنە پەیوەندیدارەکان رادەسپێرێت بۆ درووستکردنی قوتابخانەیەکی نوێ لە گوندی کۆری.
سەفین حوسێن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری قوتابخانەی گوندی کۆری گوتی: "كاتێك سهرۆك وهزیران هاته گوندی كۆری و دانیشتووانهكهی بهسهركردهوه، ئهو دهرفهتهم قۆستهوه و خۆم لێی نزیك كردهوه و داوام كرد، قوتابخانهیهك بۆ گوندی كۆری درووست بكرێت".
گوتیشی: "وهڵامدانهوهی سهرۆكی حكومهت و دانانی بهردی بناغهی قوتابخانهكه بۆ قوتابی و مامۆستاكانی گوندی كۆری وهك جهژن وابوو".
ئەمە ساتی پێشکەشکردنی داواکاریی ئەو مامۆستایەیەی گوندی کۆرییە بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چونکە قوتابخانەکەی ئێستایان، لە کابینە درووستکراوە و 800 قوتابی لە پۆلی یەک تا نۆی بنەڕەتەی لە خۆدەگرێت.
مامۆستا سەفین خۆشحاڵە بەوەی کە سەرۆک وەزیران بە زووترین کات، وەڵامی داواکاری دانیشتووانی گوندی کۆری دایەوە.
سەرۆکی حكومهتی هەرێمی کوردستان نەک تەنیا خێرا وەڵامی داواکاری دانیشتووانی گوندی کۆری دایەوە، بەڵکو خودی خۆی بەردی بناغەی قوتابخانەکەی دانا و وەک دیارییەک پێشکەشی مامۆستا و قوتابی و دانیشتووانی گوندی کۆری کرد. ئەمەش جارێکی دیکە دووپاتکردنەوەی ئەوە بوو، کە ئەوەی سەرۆکی حكومهتی ههرێمی كوردستان دەیڵێت بە زار، بە زووترین کات دەیکات بە کردار.