کۆنگرێسمانێکی ئەمهریکی: پشتگیریی دۆزی كورد دهكهین
K24 - ههولێر:
ماریۆ دییاز بالارت، کۆنگرێسمانی ئەمهریکی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، دەبێت کورد لەوە دڵنیا بێت لە کۆنگرێس پشتگیریی دۆزەکەی دەکرێت، ئاماژهی بهوهش كرد، کۆنگرێس بڕوای بە خەباتی ئازادی هەیە و کوردیش بۆ چەندین ساڵە لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی خەبات دەکات.
ماریۆ دییاز بالارت، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمهریکا گوتی: "پێموایە کورد خۆڕاگرییەکی زۆریان پیشانداوە و بۆ چەندین ساڵە لەپێناو ئازادی جەنگاون، بەڵام بەداخەوە زۆربەی کات پشتیانلێکراوە، بەڵام دەبێ کورد ئەوە بزانێت کە لە کۆتاییدا ئازادی سەرکەوتوو دەبێت".
گوتیشی: "ئێمەش لە کۆنگرێس هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ پشتگیرییکردنی کورد و کۆنگرێس هەرگیز پشت لە هاوپەیمانەکانی ناکات، لەبەرئەوەی کورد چەندین جار رووبەڕووی کوشتار و چەوساندنەوە بوونەتەوە، بەڵام کورد هەر بەردەوامە لە خەباتی خۆی".