سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات
K24 - ههولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی، ئهمڕۆ دووشەممە (8ی تشرینی دووەم/ نۆڤهمبهری 2021) لە سەلاحەددین، پێشوازی لە سامی سمسن گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بهریتانیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، کە دەیڤد ھەنت، کونسوڵی بهریتانیا لە ھەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و ھەڕەشەی تیرۆر تاووتوێ کران و رۆشنایی خرایە سەر دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق، بە تایبەت قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ھەر لەو دیدارەدا شاندی میوان جەختیان لەوە کردەوە، کە بهریتانیا وەک دۆستێکی بەھێزی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە و پاڵپشتی وڵاتەکەیان بۆ چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە.