سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گەورە راوێژکاری سەربازی حکومەتی بەریتانیا دەکات

گەورە راوێژکاری سەربازی حکومەتی بەریتانیا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان دەربڕی
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ گه‌وره‌ راوێژكاری سه‌ربازی به‌ریتانیا كرد
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ گه‌وره‌ راوێژكاری سه‌ربازی به‌ریتانیا كرد

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نۆڤێمبەری 2021 پێشوازی لە مارشاڵ سامی سیمپسن گەورە راوێژکاری سەربازی حکومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا کرد. 

لە دیدارەکەدا، کە دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندی دوولایەنە تاووتوێ کرا.

هەردوولا هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵیان بە توندی سەرکۆنە کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ پاراستنی سەقامگیریی دۆخی عێراق و ئەزموونی دیموکراسیی دووپات کردەوە.

گەورە راوێژکاری سەربازی حکومەتی بەریتانیا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی لە ناوچەکە کرد و پابەندبوونی وڵاتەکەشی بۆ بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتگیریی بەردەوامیی بەریتانیا و هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و جەختی لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسیی عێراق، لە رێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کردەوە، کە خزمەتی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بکات.

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ مارشاڵ سامی سیمپسن كرد
مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ مارشاڵ سامی سیمپسن كرد