ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له هه‌وڵی تیرۆكردنی مسته‌فا كازمی ئاشكرا ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵیی بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئامانج لێی تیرۆركردنی كازمی بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، شاره‌زایانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق توانیویانه جۆری ئه‌و فڕۆكه و ته‌قه‌مه‌نییه ده‌ستنیشان بكه‌ن، كه هێرشه‌كه‌یان پێ ئه‌نجامدراوه.
وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و مووشه‌ك و فڕۆكانه‌ی به‌كارهێنراوون، هه‌مان چه‌شنی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نی و فڕۆكانه بوونه كه پێشتر له هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێنراوون.
لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌وه گه‌یشتوون، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان له ناوچه‌ی "كریعات"ی باكووری به‌غدا له پشت ناوچه‌یه‌كی گشتیارییه‌وه ئاراسته‌كراون.
یه‌كێك له شاره‌زایانی تیمی لێكۆڵه‌ر، رایگه‌یاندووه، په‌لامارده‌ره‌كان زانیویانه مسته‌فا كازمی له ماڵه‌وه‌یه، بۆیه به سێ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان په‌لاماره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و شاره‌زایه روونیكردووه‌ته‌وه، گرووپه په‌لامارده‌ره‌كه ویستوویانه به فڕۆكه‌ی یه‌كه‌م كاتێك به‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت، كازمی بێته ده‌ره‌وه، له دووه‌میاندا به وردی بیپێكن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان تیمی لێكۆڵه‌ر تا ئێستا نه‌گه‌یشتوون به ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی ئه‌و گرووپه‌ی په‌لاماره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه (7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021)، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق.
ئه‌و هێرشه و هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی، له ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی به‌دوادا هات و ئیدانه كرا.
سه‌رچاوه: RT