چاڤی بووه‌ یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له‌ مێژوو له‌ كامپ نوو بناسێندرێت

چاڤی هێرناندێز و خوان لاپۆرتا راهێنه‌ر و سه‌رۆكی بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز و خوان لاپۆرتا راهێنه‌ر و سه‌رۆكی بارسێلۆنا

چاڤی هێرناندێز گەیشتە یاریگای کامپ نو و بە ئامادەبوونی هاندەران و خوان لاپۆرتای سەرکۆی یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی گرێبەستەکەی نێوانیان واژۆ کرد، چاڤی هێرناندێز بووە یەکەمین راهێنەری بارسێلۆنا لەنێو یارگای کامپ نو واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات و نزیکەی 10 هەزار بە گەرمی پێشوازیان لە چاڤی کرد.

چاڤی ئەمجارە وەکو راهێنەر پێی نایە یاریگای کامپ نو و یەکەمجارە لەوەتەی ساڵی 2015 لەوکاتەوەی بارسێلۆنای جێهێشتووە گەڕایەوە یاریگای کامپ نو.

لاپۆرتا بەخێرهاتنەوەی چاڤی کرد و بۆ چەند ساتێک چاڤی و لاپۆرتا لەگەڵ هاندەران بەیەکەوە گۆرانیان گوتەوە.

گرێبەستەکەی چاڤی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیوە و شوێنی رۆناڵد کۆمان دەگرێتەوە، کە چاڤی لەسەر داوای بارسێلۆنا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری هەڵوەشاندەوە.

بڕیاریشە سبەی چاڤی سەرپەرشتی یەکەمین مەشقی یانەی بارسێلۆنا بکات، بەڵام بیست و یەک یاریزانی ئامادە نابن، چونکە 10 یاریزان پەیوەندی بە هەڵبژاردەکانیانەوە دەکەن و 11 یاریزانیش بەهۆی پێکانەوە بەشداری مەشقەکان ناکەن.

بەر لە واژۆکردنی گرێبەستەکەش چاڤی پەیامێکی ئاراستە کرد و رایگەیاند ناکرێت بارسێلۆنا بدۆڕێت و دەیانەوێت سەرجەم ناسناوەکان ببەنەوە و بە هاندەرانیشی راگەیاند بارسێلۆنا باشترین یانەی جیهانە.

چاڤی گوتیشی: سوپاسی هەمووتان دەکەم، من خەریکە بگریم، نازانم هەستێکی چۆنم هەیە، سوپاسی ئەم یانەیە و هاندەران دەکەم، من تەنیا شتێکتان پێ دەڵێم، ئێمە باشترین یانەی جیهانین.

چاڤی ده‌شڵێت: لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نم بارسێلۆنا نابێت بدۆڕێت، ئێمە دەمانەوێت هه‌موو شتێک ببەینەوە، ئەم ساتە بۆ من ساتێکی پڕ سۆزە، بژی بارسا بژی کەتەلۆنیا.

چاڤی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند سه‌ره‌تا ژووری جلگۆڕین رێكده‌خاته‌وه‌، ده‌شڵێت: هاوكاری یاریزانه‌كان ده‌بم بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر ئه‌و فشاره‌ ده‌ریانبێنم، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان كرد ده‌توانین ئه‌نجامه‌كان باش بكه‌ین.

چاڤی هێرناندێز و خوان لاپۆرتا
چاڤی هێرناندێز و خوان لاپۆرتا
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا