رووسیا سزای گووگڵ و تێلیگرام ده‌دات
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
تێلیگرام
گووگڵ
رووسیا
مۆسكۆ
زانیار
مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
دادگایه‌كی رووسیا سزای پێبژاردنی به‌سه‌ر كۆمپانیای گووگڵ و تێلیگرامدا سه‌پاند، به هۆی سه‌پێچیكردنی یاساكانی رووسیا و ره‌تكردنه‌وه‌ی داوایه‌كی مۆسكۆ بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له رووسیا قه‌ده‌غه‌ن.
دادگایه‌ك له مۆسكۆ، سزای 4 ملیۆن رۆبل (56 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) به‌سه‌ر تێلیگرامدا سه‌پاند، به‌و پێیه‌ی ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌و زانیاریانه بسڕێته‌وه، كه له رووسیا قه‌ده‌غه كراون.
ئاژانسی "تاس"ی رووسیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و سزا داراییه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای تاوانه ئیدارییه‌كان له رووسیا ده‌ستنیشان كراوه.
هاوكات دادگا له‌به‌ر هه‌مان هۆكار سزای دوو ملیۆن رۆبڵی به‌سه‌ر كۆمپانیای گووگڵدا سه‌پاند و كۆی گشتیی ئه‌و سزا داراییه‌ی تا ئێستا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌دا سه‌پێندراوه گه‌یشته 41 ملیۆن رۆبڵ.
سه‌رچاوه: RT