سه‌رۆكی پۆڵه‌ندا داوای چاره‌سه‌رێكی به په‌له ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پۆڵه‌ندا، ئانجی دودا، داوایكرد، هه‌رچی زووه په‌له بكرێت له رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ناوچه‌كانی سنووری پۆڵه‌ندا و بیلاڕووسیا.
پۆڵه‌ندا سه‌رقاڵی ته‌له‌به‌ندكردنی سنوور و داخستنییه‌تی به ته‌واوه‌تی به رووی ئه‌و په‌نابه‌ره نایاساییانه‌ی له بیلاڕووسیاوه روویان له وڵاته‌كه كردووه.
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی ده‌سته ئه‌منییه‌كان و دامه‌زراوه باڵاكانی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی پۆڵه‌ندا رایانگه‌یاند، توانیویانه رێگه له هه‌وڵێكی فراوانی سنوور به‌زاندن بگرن، كه ده‌یان په‌نابه‌ر له سنووری بیلاڕووسیاوه ویستوویانه بپه‌ڕنه‌وه بۆ پۆڵه‌ندا.
یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی وایه بیلاڕووسیا له دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا كارتی په‌نابه‌ران به‌كارده‌هێنێت.
پێشتر له عێراقه‌وه هه‌زاران كه‌س بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا روویان له بیلاڕووسیا كردووه و ئێستا به‌شێكیان له ناوچه سنوورییه‌كان و له ناو دارستانه‌كاندا گیریان خواردووه و له ره‌وشێكی مرۆیی ناهه‌مواردان.