20 یاریزانی بارسێلۆنا تووشی پێكان بوونه
بارسێلۆنا سهرهڕای ئەنجامە خراپەکانی، تووشی گەورەترین کێشە بووه، ئەو یانەیە لەم وەرزە تاوەکو ئێستا 20 یاریزانی تووشی پێکان بوونە، تەنها حەوت یاریزانی سەلامەتن و له پێكان بهدوور بوونه.
لە سەرەتای ئەم وەرزەوە، بلاوگرانا تووشی گەورەترین کێشە بووە، رەنگە هەندێ کەس وابیربکاتەوە کە ئەنجامە خراپەکانی ئەو یانەیە پەیوەست بووە بە راهێنەری پێشوویان، بەڵام گەورەترین کیشەی ئەو یانەیە ئەوەیە تاوەکو ئێستا پێکهاتەیەکی تەواوی بەردەست نەبووە.
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، یەکێک لەو یاریزانانە بوو کە هەر زوو پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ تووشی پێکان بوو، ئەو یاریزانە دوای ماوەیەکی زۆر توانی پێکانەکەی تێپەڕێنێت و یاری بۆ یانەکەی بکات، بەڵام ئەمجارەیان تووشی نەخۆشی دڵ بوو و جارێکی دیکە لە یاریگاکان دابڕایەوە.
عوسمان دێمبلیش یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەیە کە بەردەوام بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی نهیتوانیوه بهشداریی هیچ یارییهك لالیگا بكات و تهنیا 25 خولهك له چامپیۆنزلیگ یاریی كرد و گهڕایهوه نهخۆشخانه.
پێدری ناوەڕاستکاریش ئەو یاریزانە هەرچەندە وەرزی رابردوو بەشداری زۆرترین یاری لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی کرد، بەڵام دواجار پێکانی بەرۆکی ئەویشی گرت و له یاریگهكان دابڕا.
بێجگە لەم سێ یاریزانە، حەڤدە یاریزانی دیکەی ئەو یانەی تووشی پێکان بوونە، تەنها حەوت یاریزانی ئەو یانەیە ئەم وەرزە تووشی پێکان نەبوینە، ئەوانیش سێرخیۆ بۆسکێتس، مێمفیس دیپای ئۆمتیتی، ریگی پۆیگ، لوک دی یۆنگ، دێمیر و بینیان.