له كارگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی وایه‌ره‌وه بۆ یاریزانێكی ناسراوی تۆپی سه‌به‌ته
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له رۆژێكی ئاسایی ساڵی 2016 له پاركی كلانس جۆنز له‌ناو دڵی رۆكسبێری، كه یه‌كێكه له یاریگاكانی ده‌نگده‌رانی شاری بۆستن له ویلایه‌تی ماساچیۆستس، چه‌ند گه‌نجێكی سۆماڵی و ئه‌فریقی یاری تۆپی سه‌به‌ته ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن كۆلێژی ئیمانۆیل رێكخرابوو بۆ فێركردنی گه‌نجان و ئاشنابوونیان به تۆپی سه‌به‌ته.
له‌ناكاو كچێكی سۆماڵی به‌ناوی (جه‌ماد حسێن فین) به جلوبه‌رگی حیجابه‌وه، كه وه‌ك بینه‌ر و هانده‌ر دانیشتبوو، ده‌یه‌وێت چالنجی كوڕه هاوڕێیه‌كی سۆماڵی بكات، كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوو.
كوڕه‌كه ئه‌و چالنجه په‌سه‌ندده‌كات، كاتێك دێته ناو یاریگاوه به‌جلوبه‌رگی جیجابه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك یاری ده‌كات، ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌مووان.
فین به جلوبه‌رگی حیجابه‌وه ده‌چێته گۆڕه‌پانه‌كه و له لایه‌كی گۆڕه‌پانه‌كه‌وه تۆپه‌كه ده‌بات به‌ره‌و سه‌به‌ته‌كه و بۆیان ده‌سه‌لمێنێت له‌وان یاریزانتره، بێئه‌وه‌ی رۆژێك چووبێته گۆڕه‌پانه‌وه.
یه‌كێك له هاوڕێ كچه‌كانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی چه‌ند خوله‌كیی به مۆبایله‌كه‌ی ده‌گرێت و دواتر بڵاویده‌كاته‌وه.
ئه‌م گرته ڤیدیۆییه نه‌ك (فین) له كارگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی وایه‌ر رزگارده‌كات، به‌ڵكو ژیانی سه‌دان كچه هه‌رزه‌كاری سۆماڵیش ده‌گۆڕێت.
دوای شه‌ش مانگ، (فین) ده‌زانێت هاوڕێ كچه‌كه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی گرتووه، كاتێك ئه‌و گرته ڤیدیۆیه ده‌نێرێت بۆ كوڕی مامی و ئه‌ویش له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی بڵاویده‌كاته‌وه، ده‌بێته هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێش له بۆستن.
فین هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو ئه‌وه روبدات كه رویدا!
كۆمێنت و لایكه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك زیادیان كرد، كه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، دواتر به سه‌دان نامه‌ی پیرۆزبایی له‌لایه‌ن هاوڕی و دۆسته‌كانییه‌وه له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه، پێیده‌گات.
فین ته‌نیا دێرێك ده‌نووسێت: "بیرم له هیچ شتێكی ئه‌مه نه‌كردبووه‌وه!!
رۆژی دواتر دركی به‌وه كرد كه ده‌توانێت سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرێت، ئه‌و بۆ كه‌ناڵی "ئێن بی سی"ی بۆستن گوتی: "كاتێك له‌خه‌و هه‌ستام دركم كرد ئه‌و هه‌موو تێكست و نامه‌یه تا ئاستێكه پڕیه‌تی له خۆشه‌ویستی و سه‌ركه‌وتن".
به‌پێی هه‌واڵێكی "ئه‌ی بی سی نیوز" ئه‌وه‌ی زیاتر فینی سه‌رخستووه و وه‌ك ته‌زوویه‌كی كاره‌با جه‌سته‌ی راته‌كاند كه ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی سه‌به‌ته، ئه‌و نامه سه‌رنجڕاكێشانه‌ی مۆزیكژه‌ن (دریك و لیل به‌یبی و ئۆڤه‌ر تام) بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌ستێره‌ی ناوداری سیلتك بۆستن جایلین براون.
ئه‌و گوتی: "ئه‌وان پێشبینیان نه‌ده‌كرد كه كچێك به جلوبه‌رگی حجابه‌وه یاری تۆپی سه‌به‌ته بكات".
له‌و نێوه‌نده‌دا، فین سوودی له‌و ناوبانگه گرنگه وه‌رگرت بۆ هاوكاریكردنی كه‌سانی دیكه.
سه‌ره‌تا له دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی شاره‌وانیی بۆستن، گروپێكی بۆ كچانی گه‌نجی سۆماڵی كرده‌وه بۆ فێربوونی تۆپی سه‌به‌ته و خۆشی بوو به یاریزانێكی سه‌ره‌كی كۆلێژی ئیمانۆیل، تا به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتی بكات.
هه‌رچه‌نده گه‌شتی سه‌ركه‌وتنی له تۆپی سه‌به‌ته ئاسان نه‌بوو و هه‌میشه جلوبه‌رگه‌كه‌ی رێگری لێكردووه.
فین له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له بۆستن گه‌وره بووه، به‌مانایه‌كی ته‌واو، هه‌میشه تۆپی سه‌به‌ته به‌شێك بووه له خه‌ونه‌كانی فین.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خێزانێكی موسڵمان بووه و نزیك بوون له مزگه‌وتی بوستن و مزگه‌وته‌كه نزیك بووه له Timilty Park، بۆیه هه‌میشه خۆی و خوشكه‌كانی له منداڵییه‌وه یاری تۆپی سه‌به‌ته‌یان كردووه.
به دیاریكراوی له ته‌مه‌نی 12 ساڵیه‌وه ئالووده‌ی تۆپی سه‌به‌ته بووه و هه‌ر هه‌لی بۆ ره‌خسابێت چووه بۆ Timilty Park و خۆی به تۆپه‌كه‌وه سه‌رقاڵكردووه.
به‌ڵام تواناكانی له تۆپی سه‌به‌ته‌دا به‌خێرایی گه‌شه‌ی كردووه، رۆژانه دوای كاركردن له كارگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی وایه‌ر، كه له كاتژمێر 5ی به‌یانی ده‌ستی به كاركردن كردووه تا 12ی نیوه‌ڕۆ، هه‌موو دوانیوه‌ڕۆیه‌ك چووه بۆ YMCA (كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی مه‌سیحی- بۆستن) بۆ راهێنان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی تواناكانی و جه‌سووری بۆ تۆپی سه‌به‌ته، ترسی له حسێنی باوكی هه‌بووه، كاتێك په‌یوه‌ندی به باوان و كه‌سوكارییه‌وه كردووه له سۆماڵ، رێگه‌ی پێبده‌ن بچێته ناو گۆڕه‌پان و به جلوبه‌رگی وه‌رزشیه‌وه یاری بكات.
به‌ڵام دواتر ئه‌وان پشتیوانیان كردووه، بۆیه گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی وای له ئه‌ندرۆ یۆسنۆف راهێنه‌ری تۆپی سه‌به‌ته‌ی كچان و به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی زانكۆی ئیمانۆیل كردووه، بیكرێت به كاپتنی تیپه‌كه و وه‌ها وه‌سفی بكات: "هه‌موو ئه‌ندامانی تیپه‌كه چاویان له‌ده‌ستی فین-ه".
له دوای ساڵی 2019 تا ئێستا به به‌رده‌وامی هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك كه‌مپێكی راهێنان بۆ كچانی گه‌نجی سۆماڵی له شاره جیاجیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌م كه‌مپی به‌ناوی (كه‌مپی تۆپی سه‌به‌ته‌ی جه‌ماد) له ئۆهایۆ بۆ ژماره‌یه‌ك كچی گه‌نجی سۆماڵی كردییه‌وه، دواجاریش له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی سۆماڵ، لیژنه‌ی وه‌رزشی سۆماڵ داوای لێ‌كرد ببێت به یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی سه‌به‌ته-ی كچانی سۆماڵ.
H.B