كه‌شتیگه‌لێكی جه‌نگیی فه‌ره‌نسا گه‌یشته رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست

K24- هه‌ولێر:
فه‌ره‌نسا كه‌شتیگه‌لێكی جه‌نگیی نوێی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد و كاپتنی كه‌شتیگه‌له‌كه‌ش دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌م هه‌نگاوه ده‌رخه‌ری ئه‌و گرنگییه‌یه كه پاریس بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاساییش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه هه‌یه‌تی".
كاپتن پۆل میرفێیۆ دی فینۆ گوتی: كه‌شتیگه‌لی "ئۆفیرن" و تیمه‌كه‌ی كه له 150 كه‌س پێكهاتوون، تا مانگی كانوونی دووه‌می/ یه‌نایه‌ری ساڵی 2022 له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌نگه‌ر ده‌گرن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی رێزگرتن له یاسای نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت ئازادی ده‌ریاوانی به‌لای فه‌ره‌نساوه.
له لێدوانێكدا له به‌نده‌ری لارنكای قوبرس، دی فینۆ گوتی: "جێگیربوونمان له‌و ناوچه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و به‌شه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ فه‌ره‌نسا ده‌كاته‌وه، هه‌وره‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له سه‌قامگیری ئه‌و ناوچه ستراتیژییه ده‌كاته‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه دوازده‌هه‌مین سه‌ردانی كه‌شتیگه‌لی ئۆفیرنه بۆ قوبرس".
هه‌وره‌ها قوبرسی به‌وه وه‌سف كرد، كه هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ پشتیوانیكردنی چالاكییه ده‌ریاوانییه‌كانی فه‌ره‌نسا له ناوچه‌كه.
گوتیشی: "پرۆسه‌ی ده‌ریاوانیی كارا و به‌رده‌وام به‌بێ پاڵپشتیكردن ناكرێت، قوبرسیش چه‌قی ئه‌و پاڵپشتیكردنه‌یه".
به‌ر له 3 ساڵ كه‌شتیگه‌لی ئۆفیرن بۆ یه‌كه‌م جار به‌كارخرا و به ئامێر و شێوازێكی پێشكه‌وتوو جیاده‌كرێته‌وه و له جه‌نگی دژ به ژێرده‌ریاییه‌كان خاونه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازه.
سه‌رچاوه: AP
H.B