هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکاری سەربازی زیاتر دەگەیەنێتە رۆژئاوای کوردستان

له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێردا دوو كاروانی هاوكاری سەربازی گەیشته‌ رۆژئاوای کوردستان
دوو كاروانی هاوكاریی هاوپه‌یمانان گه‌یشته‌ رۆژئاوای كوردستان
دوو كاروانی هاوكاریی هاوپه‌یمانان گه‌یشته‌ رۆژئاوای كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

لە 48 کاتژمێردا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دوو کاروانی هاوکاری سەربازی و لۆجستی گەیاندووەتە رۆژئاوای کوردستان، كه‌ زیاتر له‌ 50 بارهه‌ڵگربووه‌.

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووه‌تەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دوو کاروانی هاوکاری سەربازی و لۆجستی گەیاندووەتە رۆژئاوای کوردستان و کاروانەکان لە قامشۆ تێپەڕبوون و لە زیاتر لە 50 بارهەڵگر پێکهاتوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، کاروانەکان لە بنکەیەکی ئەمه‌ریکا لە دەورووبەری حەسەکە جێگیرکراون.