پەیکەری نۆبەرەی شەهیدان له كۆیه دانرا
K24 - هه‌ولێر:
مانگی تەمموزی ساڵی 1963 بۆ خەڵکی کۆیە، مانگێكی رەش و شووم بوو، لەو مانگەدا بەعسیەکان لە کۆیە دەستیاندایە کوشتنی خەڵک و رەشبگیری و 17 کەسیان شەهید کرد، لەناو شەهیدەکان ئافرەتێکی دووگیان و کۆرپەیەکی حەوت مانگی هەبوو، کە هەرسێکیان بە یەک فیشەک شەهیدکران، "دایکە مونیرە جەلیزادە"، ئامۆزای مەلای گەورەی کۆیەیه، لەگەڵ کۆرپەکەی بە شەهیدانی نۆبەرەی شۆڕشی ئەیلوول دەژمێردرێن، دوای 58 ساڵ له رووداوەکە لە سەنتەری قەزای کۆیە پەیکەرێکی شایستەیان بۆ دانرا.
بەر لە 58 ساڵ، لە گەڕەکی بایزاغای کۆیە، لەو رۆژەی بە رۆژە رەشەکەی کۆیە ناسراوە، لە یەکێک لە کۆڵانە تەنگەبەرەکاندا بەعسیەکان دایکە مونیرە و شوانەی 7 مانگانیان شەهید كرد، "ماهیە جەلیزادە"، ئەوکات نۆ ساڵان بووە و شەهیدکردنی دایکە دوو گیانەکەی و برا تاقانەکەی بە چاوی خۆی بینیووە، دوای خوێندنی فاتیحە لەسەر تەرمی دایکۍ و برا تاقانەکەی چیرۆکەکە بۆ کوردستان24 دەگێڕێتەوە.
ماهیە سابیر جه‌لیزاده، کچی شەهید گوتی: "ئه‌وكات ته‌مه‌نم (9) ساڵ بوو، قه‌ومییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر كۆیه و ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕان، ئه‌وان به‌دوای باوكمدا هاتبوون، دایكم ده‌رگای داخست، چه‌كدارێكی قه‌ومییه‌كان چه‌كه‌كه‌ی بڵند كرد و فیشه‌كێكی به ده‌رگاكه‌وه نا، هه‌ر ئه‌و فیشه‌كه به دایكم و براكه‌م كه‌وت و ده‌موده‌ست گیانیان له‌ده‌ستدا".
لەسەر کێلەکەی مونیرە نوسراوە "تەنیا تاوانمان کورد بوون بوو"، ماهیە جەلیزادە وەک شایەتحاڵێکی زیندوویی روداوەکە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی مونیرەی دایکی یەکەم ژن و براکەی یەکەم کۆڕپەی نۆبەرەی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوولن، هەر بۆیە کاتێک بەعسیەکان گەڕانەوە سەر تەرمی دایکی و براکەی پێیان گوتوون "نان بۆ مەلا مستەفا دەکەن" ئێستا سزاکەی وەرگرن".
دوای 58 ساڵ له رووداوەکە، لە سەنتەری کۆیە و لە پارکی دایکە فریشتە، پەیکەرێک بۆ دایکە مونیرە و شوانەی جەلیزادە داندرا، پەیکەرەکە گوزارشتە لە دایکێک کۆرپەیەک لە باوەشیدایە.
بەختیار هەڵەبجەیی، پەیکەرتاش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "پڕۆژه‌كه به فۆرمی ئه‌بستراكته، خۆشبه‌ختانه كارێكی جوان ده‌رچووه، مادده‌كه‌شی له پلێتی ئه‌ستووری ئاسن درووستكراوه، كه ته‌مه‌نی زۆر ده‌بێت، په‌یكه‌ره‌كه گوزارشت له‌و دایك و كوڕه ده‌كات، كه به ده‌ستی حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان شه‌هیدبوون".
دانانی پەیکەر بۆ دایکە مونیرە و شوانەی جوانەمەرگ، کە تاقانەی چوار خوشک بوو، بەشێکە لە تاوانی رەشی بەعسیەکان دەرحەق بە گەلی کوردستان، بە دانانی پەیکەرەکە خەڵکی شارەکە دەیانەوێت ئەو مێژووە رەشەی بەعسیەکان دەرحەق بە ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنی شارەکە لە بیرەوەریاندا بمێنێتەوە.