لاوانی سووریا و ئیمارات و ئوردن و لوبنان لە هەولێر بەشداریی جامی رۆژئاوای ئاسیا دەکەن

یاریگای فڕەنسۆ هەریری
یاریگای فڕەنسۆ هەریری

لاوانی سووریا و ئیمارات و ئوردن و لوبنان دێنە هەولێر بۆ ئەوەی بەشداریی جامی رۆژئاوای ئاسیا بکەن.

بەگوێرەی تیروپشکی یارییەکانی جامی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا کە هەشت هەڵبژاردە یاریی دەکەن و یارییەکانی لە هەولێر و بەسرە دەکرێن، هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی سووریا، ئیمارات، ئوردن و لوبنان لە کۆمەڵەی دووەم یاریی دەکەن کە سەرجەم یارییەکان لە هەولێر دەکرێن.

بەگوێرەی تیروپشکەکە لە کۆمەڵەی یەکەم هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، فەلەستین، یەمەن و کوێت یاریی دەکەن کە یارییەکانی ئەو کۆمەڵەیەش لە بەسرە دەکرێن.

رۆژی 20ـی ئەم مانگە یارییەکانی جامی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا لە هەولێر و بەسرە دەست پێ دەکات کە دووەم وەشانی پاڵەوانێتییەکەیە و چوار هەڵبژاردە دێن لە هەولێر یارییەکانیان دەکەن.

کۆمەڵەی یەکەم و دووەمی جمای لاوانی رۆژئاوای ئاسیا
کۆمەڵەی یەکەم و دووەمی جامی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا