شاندێكی وه‌قفی میزۆپۆتامیا سه‌ردانی كوردستان24 ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی وه‌قفی میزۆپۆتامیا سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن كرد ئامانج و چالاكییه‌كانی له‌باره‌ی زمانی كوردی و یه‌كخستنی نووسینی كوردی خسته‌ڕوو، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌میان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
شاندنی وه‌قفی میزۆپۆتامیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (9ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه راگه‌یاندن-ی كرد و له‌لایه‌ن "محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم"، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و رۆژنامه‌وانی دامه‌زراوه‌كه‌وه پێشوازی كران.
له دیداره‌كه‌دا شانده‌كه‌ی وه‌قفی میزۆپۆتامیا ئامانجی دامه‌زراندنی وه‌قفه‌كه و كار و چالاكییه‌كانیان له باره‌ی زمانی كوردی و یه‌كخستنی نووسینی كوردی روونكرده‌وه.
میكایل بولبول، ئه‌ندامی شانده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زمانزانانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌ناو وه‌قفه‌كه‌یاندا هه‌ن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه، زمانی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌كاربێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌قفه‌كه بۆ ئه‌و ئامانجه ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بریتین له كتێبه‌كانی "رێبه‌ری راستنووسین"، "فه‌رهه‌نگی تێگه‌یشتنی حقوقی" و گۆڤاری "فۆلكلۆرنامه"، كه به شێوه‌یه‌كی وه‌رزی چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه.
شاندی وه‌قفی میزۆپۆتامیا پێكهاتبوون له به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفه‌كه "عوسمان ئاكیل" و سكرتێری گشتیی وه‌قفه‌كه "ئیحسان ئای" و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی میزۆپۆتامیا "سووریا هومان" و رێكخه‌ری گشتی "میكایل بولبول" و ئه‌ندامی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ردن "فه‌رایی ئۆڵچه‌ر".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه راگه‌یاندن، كورته‌یه‌كی له باره‌ی رۆڵی راگه‌یاندنی كوردی له پێشخستن و ستانداردكردنی زمانی كوردی پێشكه‌شكرد و ئاماده‌یی كوردستان24ی بۆ هه‌ر خه‌بات و چالاكییه‌ك بۆ ستانداردكردنی زمانی كوردی نیشاندا.